پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
کەشی ئەم دوو رۆژە جێگیرە و ئاسمانیش ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت
964+
ژێوار خدر
بەپێی کەشناسی هەرێم ئەم دوو رۆژە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ، بە گشتی گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە کەشوهەوادا روونادات.
کەشوهەوای هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 10.12.2024 رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی وەک ئەوەی کەشناسی دەیڵێت، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی 19: پلەى سیلیزى
دهۆک : 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى
سۆران 16: پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى