دووەم گەشت بووە

بە فڕۆکە زیاتر لە 150 هاوڵاتی لوبنانی لە عێراقەوە گەڕانەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ دووەم گەشتی خۆبەخشانەی هێڵەکەی، دەڵێت بەردەوامە لە ئەنجامدانی گواستنەوەی ئاسمانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارە نیشتەجێبووەکانی لوبنان لە عێراق.

هێڵی ئاسمانی عێراقی، ئەمڕۆ هەینی 6.12.2024 گەشتی دووەمی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بۆ فڕۆکەخانەی رەفیق حەریری بە زیاتر لە 150 سەرنشینەوە ئەنجامداوە.

هێڵەکە دەڵێت، ئەوەش بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی سەرۆک وەزیران، محەمەد شیاع سودانی و بەدواداچوونی وەزیری گواستنەوە بووە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کۆچبەران بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان هاتووەتە ئاراوە لە میوانە لوبنانییەکانی عێراق کە دەیانەوێت بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

ئەوە لە کاتێکدا، پێشتر توركی محەمەد خلێف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندبوو، لە ماوەی دوو رۆژدا، لە رێگەی زەمینییەوە دوو هەزار و 500 لوبنانی، كە بەهۆی شەڕی وڵاتەكەیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاوارەی عێراق ببوون، لە رێگەی دەروازەی سنووریی قائیم گەڕانەونەتەوە وڵاتەكەیان.

گەڕانەوەی ئاوارەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا؛

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):