کەشوهەوا جێگیرە

ئەم دوو رۆژەش چاوەڕێی باران مەبن

964+

ژێوار خدر

ئەم دوو رۆژەش کەشەکە جێگیرە و دەنگوباسی باران نییە و ئاسمانیش ساماڵ و پەڵە هەورە، بەڵام سبەی کەمێک لەمڕۆ گەرمتر دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم کە ئەمڕۆ هەینی 6.12.2024 بڵاویکردووەتەوە، ئەم دوو رۆژەش بە گشتی لە ناوچەکانی هەرێم هیچ بارانێک نابارێت و ئاسمانیش ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر ببنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

دەستەی کەشناسی عێراقیش پێشبینی ئەوە دەکات، رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەگەری نمە باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق هەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 19 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى

دهۆک :18 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 21 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى

سۆران : 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە