سلێمانی
لە شەڕەکەی پرسگەی زانکۆی پۆلیتەکنیک دوو کەس بریندار بون
964+
دیلان محەمەد جەزا
سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەڕ لەنێوان چەند کەسێک لە پرسگەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رویداوە و دوو کەس بریندار بوون.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، کەمێک لەمەوبەر خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیک لەگەڵ برایەکی چووەتە زانکۆ و لەوێ شەڕ روویداوە لە پرسگەکەدا.
باسی لەوەکرد، بەهۆی شەڕەکە دوو کەس بریندارن و یەکێک لە بریندارەکان خوێندکاری ئەوێ نییە و بریندارەکەی دیکە خوێندکاری زانکۆکەیە.