بەفر و گەشتیار چیای كۆڕەكیان تەنیوە
+964
ئاكام غەفور
چەند رۆژێکە لە هەرێمی كوردستان بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت، ئەمەش سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆ و خوارووی عێراقی بۆ خۆی راكێشاوە و ژمارەیەكی زۆر گەشتیار سەردانی چیای كۆڕەكیان كردووە، لە پارێزگای هەولێر.
پەیامنێری تۆڕی 964 لە چیای كۆڕەك رایگەیاند، ئەمڕۆ بە پێوانەی كەشناسی 95 سانتیم بەفر لەو چیایە باریوە.
گەشتیارێکی زۆر سەردانی چیای كۆڕەكیان كردووە، بەجۆرێك تیایاندا هەبووە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ گەیشتووە، بەڵام بۆ ئەوەی بگاتە سەر چیاكە بە تەلەفریك چوار كاتژمێری پێچووە.
چیای كۆڕەك، نزیك قەزای رواندزە، دوو هەزار و 127 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، هیچ رێگەیەك نییە كە بتوانێت بچێتە سەر چیاكە، تەنها لە رێگەی تەلەفریكەوە نەبێت.