لە مەودوا کتێبی وانەکانیان لە بەردەست دەبێت

بۆ یەکەمجار ستۆدیۆ و كتێبخانه‌ى دەنگی بۆ نابینایانى سلێمانى کرایەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

ئەمرۆ ستۆدیۆ و کتێبخانەیەکی دەنگی بۆ نابینایانى سنوورى سلێمانى کرایەوە و لەمەودوا نابینایان دەتوانن پرۆگرامەکانی خوێندنى سەرجەم پۆلەکانیان لەبەردەستدا بێت.

کارزان محەمەد، بەرێوەبەری کارگێری یەکێتی نابینایانى كوردستان بە 964ـى وت، ساڵانێکە کتێبی خوێندن بۆ قوتابیانی نابینا ئامادەکراوە، به‌ڵام ئەمساڵ یه‌كه‌مجاره‌ ستۆدیۆی کتێبخانەی دەنگی ده‌كرێتەوە.

وتیشی “قوتابی دەتوانێت لە پۆلی یەکەمه‌وە تاوه‌كو پۆلی 12 کتێبی دەنگی سەرجەم وانەکان بەدەستبهێنن”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گەنجێکی داهێنەر فریای نابینایان دەکەوێت

گەنجێکی داهێنەر فریای نابینایان دەکەوێت