باڵەخانەی پەرلەمانی كوردستان دەرکەوتووە وێنە: پەرلەمانی كوردستان
سوێندی یاسایی دەخۆن
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام دەدات
964+
توانا نەقی
دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش کارنامەی دانیشتنەکەی بڵاو کردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2.12.2024 لە دوای زیاتر لە 40 رۆژ تەواو بوونی هەلبژاردنەکان یەکەم دانێشتن بەرێوە دەچێت و پەرلەمانتارانی نوێ سوێندی یاسایی دەخۆن.
بە پێی کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ جگە لە کردنەوەی دانیشتنەکە بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و هەستانی ئەندامانی پەرلەمان بۆ رێزگرتن لە شەهیدان دوو خاڵی دیکە جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ بانگهێشتی بەتەمەنترین کاندیدی ئامادەبوو دەکرێ لە ئەندامانی سەرکەوتووی هەڵبژێردراوی خولی شەشەمی پەرلەمان لەلایەن سەرۆکی دیوانی پەرلەمانەوە بۆ سوێند خواردن و بەڕێوەبردنی دانێشتنەکە.
هەروەها سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم کاندیدە هەڵبژێردراوەکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشت دەکات بۆ سوێندخواردنی یاسایی.