کەلار
زۆپاى نەوت ماڵێکى سوتاند
964+
وریا فەتاح
بەرگرى شارستانى کەلار بڵاوى کردەوە، ئەمشەو بەهۆى زۆپاوە لە گەڕەکى گردەگۆزینە ماڵێک ئاگرى گرت.
بنکەى بەرگرى شارستانى کەلار بڵاوى کردەوە، کاتژمێر 8:05 خولەکى ئێوارە ئاگادارکراونەتەوە لە ئاگرەکەى گەڕەکى گردەگۆزینەوە و دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە.
وەک باسى دەکات، ئاگرەکە لە ماڵێک کەوتووەتەوە و هۆکارەکەش سوتانى زۆپاى نەوت بووە.
رونیشى کردووەتەوە، جگە لە زیانى مادى هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.