روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ:

سوپای سوریا بەبێ پێکدادان لە ناوچەکانی شاری حەلەب کشایەوە

964+

ژێوار خدر

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، سوپای سوریا بەبێ پێکدادان لە ناوچەکانی شاری حەلەب کشاوەتەوە.

ماڵپەری سکای نیوز لەزاری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، “دەستەی تەحریری شام و کوتلە چەکدارەکان چەند گەڕەکێکیان لە حەلەب کۆنتڕۆڵ کردووە و بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2016ەوە گەیشتوونەتە ناو شەقامەکانی گەڕەکەکانی سوکریە، فورقان، ئەعزەمیە و سەیف ئەلدەولە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند خولەکێک لەمەوبەر سوپای سوریا بەبێ پێکدادان لە زۆربەی ناوچەکانی شاری حەلەب کشاوەتەوە.

بەپێی چەند میدیایەکی عێراقیش، ئەمشەو سوپای عێراق ژمارەیەک هێزی ناردووەتە سەر سنوورەکانی لەگەڵ سوریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر رووداوێکی لەناکاو.

لە بەرەبەیانی چوارشەممەوە شەڕی نێوان هێزەكانی حكومەتی سوریا و گرووپە چەكدارە جیاوازەكان لە نزیک شاری حەلەب دەستیپێكردووەتەوە، ئەمڕۆش دەستەی تەحریری شام کە گروپێکی چەکداریی توندڕەوە چووەناو شاری حەلەب و دواتر لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند، سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا بە توندی پارێزراوە و ئاسایشێكی بەهێزی هەیە.

عێراق: سنوورمان لەگەڵ سوریا توندوتۆڵ و پارێزراوە

عێراق: سنوورمان لەگەڵ سوریا توندوتۆڵ و پارێزراوە

شەڕ لە سوریا دەستیپێكردەوە و 230 كەس كوژران

شەڕ لە سوریا دەستیپێكردەوە و 230 كەس كوژران