بۆ ئاشنابوون بە بابەتە فریاگوزارییەکان

تەندروستی هەولێر راهێنان بە شۆفێری ئەمبوڵانسەکان دەکات

964+

شۆڕش قادری

بە مەبەستی راهێنان و ئاشنابوون لەبارەی بابەتی فریاگوزارییەکان و رووداوەکان، تەندروستی هەولێر خولێکی سێ رۆژەی بۆ 85 شۆفێری ئەمبوڵانس رێکخست.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت،  “لەڕێگەی بەشی کردە پزیشکییەکان بەهەماهەنگی بەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام، بەهاوکاری بەشی ئاوارە و پەناهەندەکان لەبەڕێوەبەرایەتیمان و بە پاڵپشتی رێكخراوى UNHCR خولێکی سێ ڕۆژە بۆ 85  شوفێری ئەمبوڵانس رێکخرا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەخولەکەدا چەندین رێکاری کارکردن و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوەکان و روونکردنەوەی رێنماییەکان بۆ بەشداربووانی خوڵ لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانیان، شیکراوەتەوە.

هەروەها باسی وردەکاری و زانیاری دروستی ئەو پەیوەندیانە کراوە کە لەڕێگەی سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن داوای بەهاناوەچوون دەکرێت.

ئەمبوڵانسێکى خێرخوازى بۆ گواستنەوەى تەرم دابینکرا

ئەمبوڵانسێکى خێرخوازى بۆ گواستنەوەى تەرم دابینکرا

تەندروستی هەولێر بەدوای سێ پزیشکدا دەگەڕێت

تەندروستی هەولێر بەدوای سێ پزیشکدا دەگەڕێت

سەنتەری گەشەپێدانی پەرستاری و پزیشکی منداڵبوون لە هەو...

سەنتەری گەشەپێدانی پەرستاری و پزیشکی منداڵبوون لە هەولێر کرایەوە