نزیكی حەلەب

شەڕ لە سوریا دەستیپێكردەوە و 230 كەس كوژران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

شەڕ لە نێوان هێزەکانی سوریا و گرووپە چەکدارەکان، لە سەرووی هەموویانەوە دەستەی تەحریری شام دەستیپێكردەوە، تا ئێستا زیاتر لە 230 كوژراو هەن، 20 كەس لەوانە هاوڵاتی سڤیلن.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند لە بەرەبەیانی چوارشەممەوە شەڕی نێوان هێزەكانی حكومەتی سوریا و گرووپە چەكدارە جیاوازەكان لە نزیك شاری حەلەب دەستیپێكردووەتەوە.

سەرچاوەكە دەڵێت، تا ئێستا 109 چەكداری سەر بە دەستەی تەحریری شام، 82 سەربازی سوپای سوریا. 20 چەكداری سوپای نیشتمانی و ژمارەیەكی دیكەش كوژراون، كە رەگەزنامەی جیاجیان هەیە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ زانیاریی ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، هێزەكانی دەستەی تەحریری شام و ئەو گرووپانەی سەر بە ئەوانن، رێگەی نێودەوڵەتی دیمەشق – حەلەب گرتووە، كە بە ئێم 5 ناسراوە، لەگەڵ كۆنتڕۆڵكردنی دوو رێگەی دیكەی نێودەوڵەتی دیكە، كە بەم دواییە دوای چەند ساڵێك لە داخستنی، كرابوونەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەداوە، شەڕەكەی ئەمجارە زۆر توندوتیژ و بەهێزتر لە شەڕی چەند ساڵی رابردوو، كە نزیكەی 10 كیلۆمەتر لە دەوروبەری حەلەب دوورە، كە یەكێكە لە شارە گەورەكانی سوریا.

هاوكات ئەوەشیان باس كردووە، بەهۆی شەڕەكەوە لە چەند ناوچەیەك بە دەیان خێزان ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە، لەوانە لە رۆژئاوای ریفی حەلەب، بە ناچاریش لە دەوروبەری شارۆچكەی ئەلدانا لە ریفی ئیدلەبی باكووری رۆژئاوا، خێوەتیان هەڵداوە.

لە ترسی شەڕ سوریای جێهێشت و لە كەركوك خەریك بوو درۆن بی...

لە ترسی شەڕ سوریای جێهێشت و لە كەركوك خەریك بوو درۆن بیكوژێت