بوونه‌ خاوه‌ن بیرێكى 450 مه‌ترى

له‌مه‌ودوا گونده‌كانى جەلکان و پیرانان له‌ پشده‌ر ئاو ناكڕن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دوو له‌ گونده‌كانى سنوورى پشده‌ر، بێ بیری ئاو بوون، ساڵانه‌ بۆ خۆیان و ئاودانى مه‌ڕو ماڵاته‌كانیان به‌ تانكه‌ر ئاویان ده‌كڕی، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بوونه‌ خاوه‌ن بیری خۆیان ئیدى گوندنشینان ئاو ناكڕن.

ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه‌ بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی راپەڕین له‌ سۆشیاڵ میدیاكه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى بیرێكى 450 مه‌تر قوڵیان بۆ ئه‌و دوو گونده‌ لێداوه‌.

گونده‌كانی جەلکان و پیرانان له‌سنوورى ناحیەی ناودەشتن له‌ قه‌زاى پشدەر.

سه‌رچاوه‌كانى ئاوى راپه‌ڕین ده‌ڵێت، دوای چەند هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی ئاوی ژێرزەوی لە ساڵانی رابڕدوو بەڵام بێسوود بوو و سەرکەوتوو نەبووو لە یەکەم هەوڵ و لەدوای پشکنینێکی ورد لە لایەن جیۆلۆجیانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌یان توانرا شوێنی هەڵکەندنی بیرێکی قوڵ دەستنیشان بکرێت و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان دەستکرا بە جێ بەجێکردنی.

ئه‌و بیره‌ی به‌ 450 مه‌تر قوڵى لێیانداوه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ى 132 هه‌زار و 27 گالۆن ئاو له‌ خوله‌كێكدا ده‌داته‌ گوندنشینه‌كان چونكه‌ ئاستی جێگیری ئاو تیایدا 320 مه‌تره‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، دانیشتوانی هەردوو گوندەکە لە کێشەی کەمئاوی رزگاریان دەبێت کە ساڵانێکە بەدەستیەوە گیرۆدە بوون و بە تانکەر لە گوندەکانی دراوسێ ئاویان دەکڕی بۆ ئاودانی ئاژەڵ و بەکارهێنانی رۆژانەی خۆیان.

چەند ئامێرێک بۆ پرۆژەکانی ئاوی ژێر زەوی راپەڕین دابینک...

چەند ئامێرێک بۆ پرۆژەکانی ئاوی ژێر زەوی راپەڕین دابینکران