بوون بە سێ کەس
دوو برینداری رووداوی هاتوچۆکەی رێگای کەلار – خانەقین گیانیان لەدەستدا
964+
ژوولی عەدنان
دوو لە بریندارەکانی رووداوەکەی رێگای کەلار – خانەقین لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا بەرزبوەوە بۆ سێ کەس.
ڕووداوەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لەسەر ڕێگای کەلار – خانەقین لەنێوان هەردوو گوندی شێرەوەن و تۆپ عەسکەر ڕوویدا، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سێنترا و شۆفرلێت ئۆپترا پێکیاندادا.
راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست 964 کەوتووە دەڵێت ”ئەوکەسانەی گیانیان لەدەستداوە دوو سەرنشینی سێنتراکە بوون لەدایک بووی 1951 و 1979، لەگەڵ شۆفێری ئۆپتراکە لەدایک بووی 2002ە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکارو چۆنێەتی روودانی ڕووداوەکە”