لە زیقاڕیش کێڵگەیەکی ''داتۆرا'' دۆزرایەوە

لە دیوانییە کەسێکی کریستالکێش تەقەی لە منداڵێک کردووە و دەستگیرکراوە

964+

ژوولی عەدنان

لە دیوانییە تۆمەتبارێک لەژێر کاریگەری مادەی هۆشبەر بە تۆمەتی تەقەکردن لە کچێکی تەمەن چوار مانگی دەستگیرکرا

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی دیوانیە، کە کۆپیەکی دەست 964 کەوتووە بڵاوکراوەتەوە، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیوانیە، لیوا نەجاح مەحمود سوڵتان هێزە ئەمنییەکانی دیوانیە، بە فەرماندەیی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی شارۆچکەکە، توانیان بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیر بکەن دوای ئەوەی تەقەی لە منداڵێکی 4 مانگی کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەوکاتەی دەستگیر کرا  دەمانچەیەکی کۆڵۆمبی و مادەی هۆشبەرى لەجۆری کریستال و کەلوپەلی کێشانی مادەکەی بەدەستەوە بووە.

ئەمە لە کاتێکدا هەر ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای زیقاڕ دوای رووبەڕوبونەوەیەک لە قەڵای سوکەر دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر گیراون و کێڵگەیەکی رووەکی ”داتۆرا”ش دۆزراوەتەوە.

دوو بازرگانەکە ماتۆڕیان پێبووە و بە 10 کیلۆ ”داتۆرا” وە گیران، لە هەمان ناوچەش هێزە ئەمنییەکان کێڵگەی رووەکە هۆشبەرەکەیان دۆزییەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە عێراق هەنگاوی گەورە نراوە دژی ...

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە عێراق هەنگاوی گەورە نراوە دژی مادەی هۆشبەر

لە حەوت مانگدا پێنج تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیر...

لە حەوت مانگدا پێنج تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا