86%ی تەواو بووە
خەریكە موسڵیش دەبێتە خاوەن فڕۆكەخانە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، رێژەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی فڕۆكەخانەی موسڵ 86%ی تەواو بووە، پێشبینییش دەكەن لە 2025 بكرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتەكە مەیسەم سافی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، رێژەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی فڕۆكەخانەی موسڵ 86%ی تەواو بووە، پێشبینییش دەكەن لە 2025 بكرێتەوە.
وتیشی، كاری فڕۆكەخانەكە پێشوازی و بەڕێكردنی فڕۆكەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێویستە، كۆمپانیای تایبەتمەندی فڕۆكەوانی و گواستنەوەی كاروبارەكانی دیكە بەڕێوەدەبەن.
وەزیری گواستنەوەی عێراق رەزاق محێبس سەعداوی، لە كاتێكی پێشووی ئەم ساڵدا ئەوەی راگەیاند، فڕۆكەخانەی موسڵ لە 2025 دەكرێتەوە.