شۆفێران ئاگادار بن
کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی لە جووت سایدی خەلیفان – سپیلک دادەنرێن
964+
شۆڕش قادری
شۆفێران ئاگاداربن، سبەینێ کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی لە جووت سایدی خەلیفان – سپیلک دادەنرێن، لەسەرخۆ و بەپێی رێنماییەکان باژۆن، ئەگەرنا سزا دەدرێن.
موحسین تەحسین وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بە 964ـی وت، “لە سبەی یەکشەممەوە 24.11.2024 کامێراکانی چاودێریی خێرایی کە کامێرای گەڕۆکن و جێگیر نین، لە جووت سایدی خەلیفان – سپیلک دادەنرێن”.
“کامێراکان سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن و دانانیشیان بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆیە لەو رێگایەدا”، موحسین تەحسین وای وت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاستی خێرایی بۆ ئۆتومبیلی ئاسایی لەو رێگایەدا 100 کیلۆمەتر و بۆ بارهەڵگریش، 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
وتەبێژی هاتوچۆی سۆران داوایشی لە شۆفێران کرد، بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و هاوڵاتیان، پابەندی خێرایی دیاریکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.