بڕیار بوو سبەی بکرێت
ژاپۆن خۆپیشاندانێکی لە دژی کوردانی وڵاتەکە هەڵوەشاندەوە
964+
ژووری هەواڵ
بڕیار بوو سبەینێ لە ژاپۆن خۆپیشاندانێکی فراوان لە دژی کوردانی ئەو وڵاتە رێکبخرێت، بەڵام دادگای شاری سایتامای ژاپۆن خۆپیشاندانەکەی قەدەغە کرد.
کۆمەڵەی کولتووری کوردانی ژاپۆن رایگەیاند، بەردەم نووسینگەکەیان بە شوێنی خۆپیشاندانەکان دیاریکرابوو، بەڵام دادگا بڕیاری دا نابێت تا دووریی 600 مەتر لە نووسینگەکە هیچ خۆپیشاندانێک بکرێت.
کۆمەڵەکە دەڵێت، پێشتریش چەندین خۆپیشاندان لە دژیان بەڕێوەچووە و دروشمی رێکخەرانی خۆپیشاندانەکان بریتی بووە لەوەی “دەبێت کورد ژاپۆن جێبهێڵێت”.
رێگریکردن لە خۆپیشاندانەکە لە دوای سکاڵایەک هات کە لەلایەن کۆمەڵەی کولتووری کوردانی ژاپۆن تۆمارکراوە.