خول بۆ بژمێرەکان دەکرێتەوە

لە دوای ئەمڕۆوە تا پێنج رۆژ سەردانی ماڵەکانتان ناکەن دوایی دەست پێدەکەنەوە

964+

توانا نەقی

لە دوای ئەمڕۆوە تیمەکانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی پێنج رۆژ سەردانی ماڵەکان ناکەن و دوای ئەو کاتە دەستپێدەکەنەوە و ماڵەوماڵ دەگەڕێن.

وەستاندنی سەردانی ماڵان بەهۆی خولێکەوەیە کە پێشتر نەکراوەتەوە بۆ بژمێرەکان و ئێستا بۆ ماوەی پێنج رۆژ بۆیان دەکرێتەوە.

دڵزار حەمە ساڵح بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر بە 964ـی وت، زیاتر لە 20 هەزار کارمەندی سەرژمێری خولێکیان بۆ دەکرێتەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەسەر سجلی خێزان بۆیە لەو ماوەیەدا سەردانی ماڵان ناکەن.

وتیشی، دوای ئەو پێنج رۆژە راستەوخۆ دەست دەکەنەوە بە گەڕان و دیسانەوە سجلی خێزان بۆ ماڵاکان پڕدەکەنەوە.

سەبارەت بە عێراق و ناوچەکانی مادەی 140 و ناوچە جێناکۆکەکان ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانێش دەگرێتەوە و ئەوانەی لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە بۆ ئەو ناوچانە یان بمێننەوە یان دەتوانن بگەڕێنەوە و لە دوای ئەو پێنج رۆژە سەردانی ئەو ناوچانە بکەنەوە.

ئەمشەو کاتژمێر 12:00 ئەم قۆناغەی سەرژمێری کۆتایی دێت لە دوای ئەوەشەوە قەناغی 77 پرسیارەکە دەست پێدەکات و بژمێرەکان دیسان سەردانی ماڵەکان دەکەنەوە.

بەشێک لە بژمێرەکانی تیمی سەرژمێری زمانی عەرەبی نازانن

بەشێک لە بژمێرەکانی تیمی سەرژمێری زمانی عەرەبی نازانن