لە رۆژانی پشوودا

24 کاتژمێر نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە دەبن

964+

توانا نەقی

لە ڕۆژانی پشوودا و سبەی و دوو سبەی سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر 24 کاتژمێر کراوەدەبن و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکان لە رۆژانی پشوودا بە شێوەی ئیشکگری بەردەوام دەبن لە دەوام و خزمەتگوزاریەکانیان پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکەن.

سبەینێ و دوو سبەی قەدەغەی هاتوچۆیە بە بۆنەی سەرژمێرییەوە بەڵام نەخۆشخانەکان بە دەوامیان دەبێت و پێشوازی لە چارەخوازان دەکەن.

تەندروستی ئاماژەی بەوەشكردووە، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن.

تەندروستی سلێمانی: بۆ دەنگدانی گشتی 25 تیم بڵاوەپێدەکەی...

تەندروستی سلێمانی: بۆ دەنگدانی گشتی 25 تیم بڵاوەپێدەکەین