داوای دەکەنەوە

دانیشتووانی سکتان بەڕێوەبەری ناحیەکەیان گۆڕاوە و ئەوانیش خۆپیشاندان دەکەن

+964

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

دانیشتووانی ناحیەی سکتان داوای بەڕێوەبەری ناحیەکەیان دەکەنەوە و لە خۆپیشاندانێکدا دەڵێن ”نایگۆڕینەوە”.

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.11.19، دانیشتووانی ناحیەی سکتان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا لە دژی بڕیارێکی حکومەت، كە ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکانی بەڕێوەبەری ناحیەی سکتان و بالیسانە.

دانیشتووانی ناحیەی بالیسانیش داوای ئەو بەڕێوەبەرە دەکەن، بۆ ئەوەی وەك خۆیان دەڵێن، تا وەک سکتان لە بالیسانیش کار و پڕۆژەیان بۆ جێبەجێ بکات و ئاوەدانی بکاتەوە، بەڵام دانیشتووانی ناحیەی سکتان ناڕازین و قبووڵیان نییە.

شوان زیاد، یەکێکە لە خۆپیشاندەرەکان و دانیشتووی سکتانە، بە 964ی وت، ”ئێمە نامانەوێت بەڕێوەبەرەکەمان بڕوات، ئەو چوار ساڵە لێرەیە هەموو خەڵکی لێی رازین و کارەکانی خەڵک و پرۆژەکانی ئەو ناوچەیەی بە باشی کردووە، ئەو خەڵکی ئێرەیە و لە ناوخۆماندایە و باشتر لە کێشەکانی ناوچەکەمان تێدەگات”.

بۆ ئەم بابەتە 964 پەیوەندی کرد بە شاخەوان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سکتان، ئەویش وتی ”بڕیارەکە لە لایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتەوە دراوە و تەنیا زارەكییە و نەبووەتە نووسراوی فەرمی، هەر بڕیارێک بدرێت ئێمە فەرمانبەرین و لە هەرکوێ حکومەت داوا بکات لەوێ دەوام دەکەین”.

ناحیەكانی سکتان و بالیسان دووریی نێوانیان 60 کیلۆمەتر دەبێت.

پێداچوونەوە: ژوولی عەدنان

دانیشتووانی تووەسپی خۆپیشاندان دەكەن و رێگای سلێمانی ?...

دانیشتووانی تووەسپی خۆپیشاندان دەكەن و رێگای سلێمانی بۆ مێرگەپانیان گرتووە

دانیشتووانی تووەسپی خۆپیشاندان دەكەن و رێگای سلێمانی ...

دانیشتووانی تووەسپی خۆپیشاندان دەكەن و رێگای سلێمانی بۆ مێرگەپانیان گرتووە

دانیشتووانی گەڕەکێکی سلێمانی رێگایان داخستووە و خۆپیش...

دانیشتووانی گەڕەکێکی سلێمانی رێگایان داخستووە و خۆپیشاندان دەکەن