پێکدادانی دووئۆتۆمبێل لە خەلیفان
لە رۆژی قوربانیانی هاتوچۆدا
رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگەی سۆران – خەلیفان روویدا
964+
ژوولی عيدنان
لە رۆژی قوربانیانی هاتوچۆدا، کەمێک پیش ئێستا رووداویکی هاتوچۆ لە رێگەی سۆران – خەلیفان روویدا، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری تۆیۆتا کورۆلا و نیسان سەنی بوون، باشیش بوو رووداوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە راگەیاندراوێکدا داوا لە شۆفێران دەکەن زیاتر ئاگاداری خۆیان بن و پابەندی هێما و رێنماییەکانی هاتوچۆبن .
پێشتریش هاتوچۆى ههولێر له ساڵیادى رۆژی قوربانیانی هاتوچۆدا دووپاتیکردەوە، بهراورد به ساڵانى رابردوو رووداوهكانى هاتوچۆ بهرهو كهمبوونهوهیه و هۆكارهكانى دروستبوونى رووداوهكانیش ئاشكرا دهكات.
ساڵانه رۆژى یەکشەممەی هەفتەی سێیەم لە مانگی تشرینى دووهمدا، وەک رۆژی قوربانیانی هاتوچۆ لە جیهاندا دەستنیشان کراوە.