كوردستان و عێراق
ئاسمان پەڵەهەوری هەیە و ئەگەری نمەبارانیش هەیە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كەشناسیی هەرێمی كوردستان و دەستەی كەشوهەوای عێراق، پێشبینییەكانی ئەمڕۆ و سبەیان لە بارەی رەوشی كەشوهەوا بڵاوكردەوە و لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان و عێراق پەڵەهەور هەیە، ئەگەر نمەبارانیش لە ناوچە شاخاوییەكاندا هەیە.
ئەمڕۆ شەممە بەشی كەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، هەروەها خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت لە نێوان 5 بۆ 10 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا و ئاراستەكەشی بەرەو باشووری خۆرئاوایە.
ئاماژەیان بەوەكردووە، مەودای بینین لە نێوان 9-10 مەتر كیلۆمەترە و وەزعەكە باشە.
لەولاشەوە دەستەی كەشوهەوای عێراق بڵاویكردەوە، لە زۆربەی شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش ئاسمان هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش ئەگەری نمەباران هەیە، بە تایبەتی سبەی و دووسبەی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 21
سلێمانی: 20
دهۆک: 21
کەرکوک: 22
هەڵەبجە: 20
زاخۆ: 21
سۆران: 19
حاجی ئۆمەران: 12
گەرمیان: 25