هەموو بەریان دەكەوێت

پیرەمەگروونییەکان رۆژی یەکشەممە نەوتیان پێدەگات

964+

ژێوار خدر

قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی نەوت لە رۆژی یەکشەممە 17.11.2024، لە ناحیەی پیرەمەگروون دەستپێدەكات، بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، هیوادارین هاوڵاتیان به‌ شێوه‌یه‌كی شارستانی به‌ده‌م پرۆسه‌كه‌وه‌ بچن.

بەڕیوەبەرایەتیی ناحیەی پیرەمەگروون، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.11.2024، بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 14.11.2024، قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی نەوت لە ناحیەکەیان دەستپێدەکات.

دەشڵێت، ئەو بڕە نەوتەی کە دابەش دەکرێت لەم قۆناغەدا، زیاتر لە 60 ته‌نكه‌رە، پێویست ناکات هاوڵاتیان پەلە بکەن لە وەرگرتنی نەوتدا، چونکە دواتر و هه‌ر له‌و هه‌فته‌یه‌دا قۆناغی دووەمی نه‌وت دێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا به‌هه‌ر هۆیه‌ك نه‌وتیان به‌رنه‌كه‌وتووه‌، دەتوانن وەریبگرن و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مافی كه‌س نافه‌وتێت و هه‌تا هه‌موو هاوڵاتیان نه‌وت وه‌رده‌گرن، پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

روونیشیکردووەتەوە، وه‌ك ئیداره‌ی ناحیه‌كه‌ دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان، به‌ده‌م هه‌ر كێشه‌ و گرفتێكه‌وه‌ ده‌چن، كه‌ دێته‌ پێش و هه‌وڵ دەدەن به‌ باشترین شێوه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، داواش لە هاوڵاتیان دەکات، به‌ رێكوپێكی و به‌ شێوه‌یه‌كی شارستانی به‌ده‌م پرۆسه‌كه‌وه‌ بچن و روویه‌كی جوانی ناوچەکە نیشان بده‌ن.

دابەشکردنی نەوت گەیشتە دەوروبەری شارەکان

دابەشکردنی نەوت گەیشتە دەوروبەری شارەکان