"سه‌دان گوند سوودى لێوه‌رده‌گرن"

عێراق پڕۆژه‌یه‌كی ئاودێرى كشتوكاڵی له‌ مه‌خمور جێبه‌جێ ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ مه‌خمور، حكومه‌تى عێراق پڕۆژه‌یه‌كی ئاودێری كشتوكاڵيى جێبه‌جێ ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیران كراوه‌ بودجه‌ى تایبه‌تى بۆ دابین بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنى بكرێت.

به‌پێی نووسراوێك، كه‌ په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ به‌غدا بۆ محه‌مه‌د شیاع سودانى ناردووه‌، داواكاره‌ بودجه‌ى تایبه‌ت بۆ پڕۆژه‌كه‌ دابین بكات و چونكه‌ ده‌ڵێت “پێشتر وه‌زاره‌ته‌كانى پلاندانان و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌بڕیوه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌، بودجه‌ى پڕۆژه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى “رێككه‌وتننامه‌ى توركیا” له‌گه‌ڵ عێراق دابین بكرێت.

غازى جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاودێری قه‌زاى مه‌خمور به‌ 964ـى راگه‌یاند، پڕۆژه‌كه‌ كشتوكاڵییه‌ و سوودێكی زۆرى بۆ سنووره‌كه‌یان دەبێت و چاوه‌ڕێى دابین كردنى بودجه‌ى جێبه‌جێكردنى ده‌كات.

وتیشی “له‌ نێوان عێراق و توركیا رێككه‌وتننامه‌یه‌ك هه‌یه‌ و به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتاننامه‌یه‌ كۆمپانیاكانى توركیا چه‌ندین پڕۆژه‌یان جێبه‌جێ كردووه‌، جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌ ئاودێرییه‌ش له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه‌ ده‌بێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا نه‌خشه‌ بۆ پڕۆژه‌كه‌ دروست نه‌كراوه‌ و چاوه‌ڕێى هه‌ندێك رێكارى ئیدارى ده‌كه‌ن ته‌واو بكرێن ئینجا نه‌خشه‌كه‌ ئاماده‌بكه‌ن.

عێراق پڕۆژه‌یه‌كی ئاودێرى كشتوكاڵی له‌ مه‌خمور جێبه‌جێ ده‌كات

عێراق وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌ى كاره‌با له‌ مه‌خمور د...

عێراق وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌ى كاره‌با له‌ مه‌خمور داده‌مه‌زرێنێت