وەزارەتى خوێندنى باڵا:

جارێ ئەنجامى وەرگرتن لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان راناگەیەنرێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى رایدەگەیەنێت، تا یەکلایکردنەوەی پرسی تاقیکردنەوەکان، ئەنجامی وەرگرتن لە قوتابخانە نیودەوڵەتیەکان راناگەیەنرێت.

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردووەتەوە، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی دوانزەی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەپێى ئەو نمرانەى کە لەلایەن وەزارەتى پەروەردە بەدەستمان گەیشتوە ئامادەیە.

دەشڵێت: بەهۆی بڵاوبونەوەی چەند راپۆرتێک لە کەناڵە جیاکانی راگەیاندن لەبارەی پرسی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها لەسەر داواکارى بەشێک لەو دەرچوانەو کەسوکارەکانیان، راگەیاندنی ئەنجامەکان لەبەر ئەم گرفتانە راگیراوە تا ئەوکاتەی ئەو پرسە بەتەواوەتی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە یەکلای دەکرێتەوە و وەزارەتەکەمانی لێ ئاگادار دەکەنەوە.

خوێندنی باڵا دەرفەتی خوێندن بۆ ئەو وەرگیراوانە دەڕەخس...

خوێندنی باڵا دەرفەتی خوێندن بۆ ئەو وەرگیراوانە دەڕەخسێنێت کە دواخستنیان بۆ کراوە