لە سنوورى ئاغجەلەر

لە هەر رۆژێکدا دوو راوچى دەستگیر دەکرێن

964+

وریا فەتاح

وەک ئەوە وابێت ئەو خەڵکە هەر خەریکى راو بێت، لە سنوورى ئاغجەلەر هەر رۆژێک دوو راوچى دەستگیر دەکرێن، بەشێوەیەک لە چوار رۆژى رابردوودا هەشت راوچى دەستگیرکراون.

پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەڕین، ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوى کردەوە، لە ئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى ئاغجەلەر بۆ سنورى گوندى کانى هەنجیرە، توانیان سێ راوچى دەستگیربکەن کە سەرقاڵى راوکردنى باڵندەى کێوى بوون هاوکات توانرا دەست بەسەر سێ لایت و یەک چەقۆدا بگیرێت .

هاوکات رۆژانى 7 و 8ـى ئەم مانگەش لە سنوورى گوندەکانى مۆرد خواروو و تووتەقەڵ، پێنج راوچى دیکە لەسەر راوى باڵندەى و ئاژەڵى کێوى دەستگیرکرابوون، بەمەش تەنیا لە ماوەى چوار رۆژدا هەشت راوچى لە سنوورى ئاغجەلەر دەستگیرکراون.

لە سێ رۆژدا پێنج کەس لەسەر راوى ئاژەڵ و باڵندەى کێوى دە...

لە سێ رۆژدا پێنج کەس لەسەر راوى ئاژەڵ و باڵندەى کێوى دەستگیر کراون