"بۆ رێکخستنەوەی کۆڵبەری"

وەزیری دارایی ئێران: گومرگ لە کۆڵبەران وەردەگرین

964+

ژووری هەواڵ

بەگوێرەی پرۆژەیەک کە حکومەتی ئێران دەڵێت بۆ رێکخستنەوەی کاری کۆڵبەرییە، گومرگ لە کۆڵبەران وەردەگیرێت و هاوردەکردنی کاڵا لەلایەن کۆڵبەرانەوە دەخرێتە سەر سیستمی گومرگیی ئێران.

عەبدولناسر هیمەتی، وەزیری دارایی و ئابووریی ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندووە، لە چوارچێوەی پرۆژەی رێکخستنەوەی کاری کۆڵبەری، کە لەلایەن حکومەت پەسەند کراوە، لەماوەی پێنج ساڵدا قۆناغ بە قۆناغ گومرگ لە کۆڵبەران وەردەگیرێت.

بەوتەی هیمەتی، ئەرکی وەرگرتنی گومرگەکە دەسپێردرێت بە دەسپێردرێت بە هێزەکانی پاراستنی سنوور و بڕیارەکە بە جۆرێکە کە سەرەتا بڕێکی کەم گومرگ وەردەگیرێت و قۆناغ بە قۆناغ بڕەکەی زیاد دەکرێت.

ساڵانە بە دەیان کۆڵبەر لە سنوورەکانی نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکوژرێن و بریندار دەبن، زۆربەشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەکرێنە ئامانج.

بە تەقەی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک کوژرا

بە تەقەی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک کوژرا