“ براکەی وادەڵیت”
ژنێك لە هەولێر بەهۆی دەرزیی لەرز و تاوە بێهۆش كەوتووە
+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
ژنێک لە کۆمەڵگەی شاوێسی هەولێر بەهۆی دەرزییەوە لە دوێنێ کاتژمێر 8:00وە بێهۆشە و لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.
محەمەد عزەدین برای ژنەکەیە ئەمڕۆ شەممە بە تەلەفۆن قسەی بۆ 964 کرد و رایگەیاند، “خوشکەکەم تای وەرزی لێ بووە و چووەتە نۆرینگەیەکی نزیکی ماڵی خۆیان، یاریدەدەرێکی پزیشکی دەرزییەکی لێداوە و دوای ئەوە راستەوخۆ جەستەی سوور هەڵگەڕاوە و بێهۆش کەوتووە”.
وتیشی، ئێستاش لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.
“نە ئێمە و نە پزیشکەکانیش نازانن چ جۆرە دەرزیەک لە خوشكەكەم دراوە، سکاڵاشمان تۆمارکردووە و دەمانەوێت بە زووترین کات چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە”، برای ژنەكە وای وت
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا