لەلایەن بەڕێوەبەری ناحیەکەوە

داوا دەکرێت نەخۆشخانەی کۆنی حاجیاوا بکرێت بە سەنتەری راوێژکاری پزیشکی

+964

ژێوار خدر

ماوەیەکە دانیشتووانی ناحیەی حاجیاوا، ناڕەزایەتی دەردەبڕن سەبارەت بە بینای نەخۆشخانەی کۆنی ناحیەکە، کە ماوەی چەند ساڵێکە چۆڵکراوە و ئێستا هەوڵ هەیە بۆ کردنی بە سەنتەرێکی بازرگانی، بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەیەوێت بکرێت بە سەنتەری راوێژکاری پزیشکی و دەڵێت رێگری هەیە.

ئەزوەر جەعفەر، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا بە 964ـی وت، راستە بیناکە ساڵانێکی زۆرە چۆڵکراوە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە، بەڵام لە بنەڕەتدا بە شێوازێکی سەردەمییانە و پێشکەوتوو دروستکراوە و زۆر گونجاوە بۆ ئەوە بکرێت بە سەنتەری راوێژکاری تەندروستی، یان نەخۆشخانەی منداڵبوون.

وتیشی، ئێستا هەوڵ هەیە بیناکە بکرێت بە سەنتەری بازرگانی و بازاڕ، بەڵام ناحیەکە زیاتر پێویستی بە سەنتەرێکی تەندروستییە، تا چیتر هاوڵاتیان پێویستیان بە عەیادەی تایبەت و نەخۆشخانەی تایبەت نەبێت، بەهۆی ئەوەی ناحیەی بێتواتە و دۆڵی خۆشناوەتیش بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشانەی گشتیی حاجیاوا دەکەن، ئەمەش لۆدێکی زۆری لەسەر نەخۆشخانەکە دروستکردووە و پزیشکەکان شوێنی تایبەتی خۆیانیان نییە بۆ بینینی نەخۆش.

روونیشیکردەوە، چەند جارێک داوایان لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین کردووە، بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان وەرنەگرتووە.

رەزامەندی دراوە بۆ جێبەجێ کردنی هەشت پڕۆژەی گرنگ

رەزامەندی دراوە بۆ جێبەجێ کردنی هەشت پڕۆژەی گرنگ