ئێران تۆمەتبار دەکات

وەزارەتی دادی ئەمریکا: پێش هەڵبژاردن ترەمپ لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بووە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی دادی ئەمریکا پلانێک بۆ تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بەر لە هەڵبژاردن، ئێران پلانی تیرۆرکردنی سەرۆکی هەڵبژێریدراوی وڵاتەکەی داڕشتووە.

ئەمڕۆ هەینی 8.11.2024، وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، سکاڵایەکی تاوانکاری کە لە دادگای فیدراڵی لە مانهاتن تۆمارکراوە، باس لەوە دەکات بەرپرسێک لە فەیلەقی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، کە ناوی نەهێنراوە، کەسێکی راسپاردووە بۆ ئەوەی پلانێک بۆ چاودێریکردن و دواجار کوشتنی ترەمپ دابڕێژن.

وەزارەتەکە رایگەیاندووە، ئەو کەسەی کە راسپێردراوە بۆ کوشتنی ناوی “فەرجاد شاکری”ـیە و پلانەکە وا بووە کە ئەگەر نەتوانێت بەهۆی هەڵبژاردنەوە ترەمپ بکوژێت، ئەوا پلانەکە دوادەخرێت تا دوای هەڵبژاردن، “چونکە ئەو بەرپرسە پێی وابووە تره مپ ده دۆڕێت و ئه و کاته تیرۆرکردنی ئاسانتر ده بێت”.

مێریک گارلاند، داواکاری گشتی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، وەزارەتی داد کەسێکی تۆمەتبار کردووە بەوەی لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەکراوە بۆ دروستکردنی تۆڕێکی تاوانکاوری و تیرۆرکردنی چەند کەسێک، کە لەنێویاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەیە.

ترەمپ بوو بە سەرۆک کەچى ئیلۆن مەسک قازانجى کرد

ترەمپ بوو بە سەرۆک کەچى ئیلۆن مەسک قازانجى کرد