گسکی کارەباتان هەیە؟

حازر بەدەستبن رۆژانی سەرژمێری پرسیاری پێکەنیناوی دەکرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

گسکی کارەبایی بەکاردەهێنیت؟، ئەو یەکێکە لەو دەیان پرسیارەی لە رۆژانی سەرژمێری لە خانەوادەکان دەکرێ کاتێک تیمەکان دەچن بۆ لایان، هەر ئەوەشنا پرسیاری بەفرگر، پاسکیل و ئینتەرنێت دەکەن.

بەپێی فۆڕمەکە بێت ئەوەی دەکرێ، تەنیا سەرژمێری خەڵک نیە، بەڵکو لە پاڵیدا سەرژمێری نیشتەجێبوونیشە، ئەوەش پرۆسەکەی گشتگیر و فراوانتر کردووە، کە تەنیا زانیارییە کەسییەکان تۆمار ناکەن، بەڵکو چەندین زانیاری تر دەربارەی ماڵ و ژیانکردن و باری خێزان و ئاستی خوێندەواری تۆمار دەکەن، کە فۆرمەکە لە شەش برگە پێکهاتووە.

یەکەم/ زانیاری خۆناساندن.
دووەم/ زانیاری دەربارەی سروشتی خێزان.
سێیەم/ زانیاری دەربارەی تەسکەرەو کارتی نیشتمانی .
چوارەم/ زانیاری دەربارەی تایبەمەندی ماڵ و نیشتجێبونی خێزان و زانیاری کۆبونی خۆراک .
پێنجەم/ زانیاری دەربارەی مردوەکان.
شەشەم/ خاوەندارێتی خێزان بۆ کەلوپەل و شمەک.

هاوڕێ تۆفیق، راوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەربارەی پڕۆسەکە نوسیوویەتی، ئەم سەرژمێرییەی ئەمساڵ کە بڕیار وایە لە رۆژانی 20 و 21 ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، سەرژمێری جۆری ئەلیکترۆنییە، دەستەی ئاماری فیدراڵی بەرنامەسازی ئەلیکترۆنی داناوە، پرسیارەکانی فۆرمە کراون بە ئەلکترۆنی، رۆژانی سەرژمێری کارمەندەکان ئایپادێکی پێیە کە بەشێوەی ئەلیکترۆنی پڕی دەکەنەوە و زانیارییەکان دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندی سەرەکی لە بەغدا.

دەربارەی پرسیاری گسکی کارەبایی ماڵان و چەند پرسیارێکی دیکە، کە لە فۆرمی سەرژمێرییەکەدا هەیە، هاوڕێ تۆفیق دەڵێت، ئەو پرسیارانە بۆ هاوڵاتی کەمێک سەیر و پێکەنیناویین!م بەڵام ئەگەر لێییان وردبینەوە دەردەکەوێت کە پرسیاری زانستین و زانیاری ئاماژەن بۆ گەشەپێدان و پلانین.

کاتێک پرسیارت لێ دەکات لە ماڵەوە گسکی کارەبایت هەیە؟ بەفرگرت هەیە، راوتەری ئینتەرنێتت هەیە، پاسکیل، موبەریدە، جلشۆری ماڵ، تەلەفزیۆنت هەیە؟ ئەمانە بە گوێرەی پێوەری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئاماژەن بۆ دیاریکردنی هێڵی هەژاری و ئاستی خۆشگوزەرانی، ئەم پرۆسەیە خاڵێکی وەرچەرخانە بۆ بیناکردنی بنکەیەکی زانیاری، کە دەوڵەت و خەڵک و زانکۆ و کۆمپانیاکان سوودی لێ وەربگرن.

حکومەتی عێراق داواکارییەکانی هەرێمی لەبارەی سەرژمێری ...

حکومەتی عێراق داواکارییەکانی هەرێمی لەبارەی سەرژمێری پەسەند کرد

ئاماری هەولێر بۆ سەرژمێری پێویستی بە 6000 هەزار کارمەندە

ئاماری هەولێر بۆ سەرژمێری پێویستی بە 6000 هەزار کارمەندە

بۆ كاركردن لە سەرژمێریی گشتی ناوی خۆت تۆمار بكە

بۆ كاركردن لە سەرژمێریی گشتی ناوی خۆت تۆمار بكە