لە نەینەوا
شەش کارمەندى حکومەت بە تۆمەتى گەندەڵى دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
بەتۆمەتى تێوەگلانیان لە گەندەڵى، دەستەى دەستپاکى عێراق دەستگیرکردنى شەش کارمەندى حکومەتى لە پارێزگاى نەینەوا راگەیاند.
فەرمانگەی زانیاری و پەیوەندییەکانی حکومەتى عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، بە فەرمانى دادوەرى دادگاى لێکۆڵینەوەى نەینەوا، دواى چاوخشاندنەوە بە دۆسییەکانى دەستپاکى، سێ کارمەندى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکانى پارێزگاکەى دەستگیرکران”.
وەک روونکراوەتەوە، لە ئازارى 2024 دا، بە پشتبەستن بە ژمارەى ئامێرە ساختەکان، کورتهێنان لە نێوان بڕى بەرهەمى فرۆشراو و ئەو پارانەدا هەیە کە گەڕێنراوەتەوە و ئەو کارمەندانە تێوەگلاون لە گەندەڵى و لە پارەى گشتى.
لەلایەکى دیکەوە، سێ تۆمەتبارى دیکە لە هەمان بەڕێوەبەرایەتى بە تۆمەتى ساختەکردن دەستگیرمراون
هەردوو دەستگیرکردنەکەش لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەکانی (331 و 340)ـى یاسای سزادان ئەنجامدراون.