کیلۆی بە 12 هەزار دینارە
لە هەولێر پەتاتەیەکی شیرین بەهەم هێنراوە کێشەکەی دوو کیلۆگرامە
964+
ژوولی عەدنان
یەکەم جارە لە کوردستان جۆرە پەتاتەیەک بەرهەم دەهێندرێت، کە کیلۆی بە 12 هەزار دینارە و کێشی یەک پەتاتەی ”دوو کیلۆ و نیوە” و جوتیارەکەش بەنیاز نییە بەرهەمی ئەمساڵی بفرۆشێت.
ئەسکەندەر گاینج، جووتیارێکی سنوری پارێزگای هەولێرە و ئەو پەتاتەیەی بەرهەم هێناوە، قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “ماوەی دوو ساڵە سەرقاڵی چاندن و تاقیکردنەوەی پەتاتەی شیرینم، ئەمساڵ ئەو پەتاتانەی بەرهەمم هێناون، کێشیان لەنێوان یەک کیلۆ تا دوو کیلۆ و نیوە، ئەم جۆرەی پەتاتە رێژەی پڕۆتینی زۆرە و کڕیاری تایبەتی هەیە، زیاتر وەرزشکارەکان دەیکڕن”.
عەبدولسەمەد محەمەد بەڕێوەبەری توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر بۆ 964 وتی، ئەم جۆرە پەتاتەیە لە هەموو جیهاندا نرخەکەی بەرزە و سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە
وتیشی،” لەلای خەڵكی خۆمان زۆر ناسراو نییە و پێویستە خەڵک لە گرنگی بەکارهێنانی ئاگاداربکرێت”.
“سەنتەری توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێریش هەوڵی بەرهەمهێنانی ئەو پەتاتەیەی داوە، بەڵام تا ئێستا بەرهەم نەهاتووە”، بەڕێوەبەری توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر
مام ئەسکەندەریش وەک خۆى باسى دەکات، بەنیاز نییە بەرهەمی ئەمساڵی پەتاتەکەی بفرۆشێت و دەیەوێت بۆ ساڵی ئایندە زیاتری لێ بەرهەمبهێنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی سلێمانی جوتیارێک خەڵات دەکات
ئەمساڵ بەرهەمى پەتاتەى پێنجوێن وەزعى باشە
پەتاتەى هەرێمى کوردستان رەوانەى ئەفریقا دەکرێت