محمەد شیاع سودانی: 80 ملیۆن دۆلاری پارە دزراوەکەی عێراق گەڕایەوە
964+
توانا نەقی
کەمێک پێش ئێستا، نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەشێکی تری پارە دزراوەکەی عێراق کە بڕەکەی 80 ملیۆن دۆلارە دۆزراوەتەوە.
ئەوەش هاتووە، بە پاڵپشتیکردنی بەرنامەکانی حکومەت و دڵنیابوون لە هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ گەڕاندنەوەی دراوی بیانی عێراقی، ئەو پارەیە گەڕێندراوەتەوە.
دوای ئەوەی حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد کە بڕی دوو ملیار و 500 هەزار دۆلار دزراوە لە بانکی ڕافیدەین بە “دزیی سەدە” ناوی دەرکرد، هەوڵەکان بۆ گەراندنەوەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە هەر بەردەوامە و تائێستاش بە چەند قۆناغێک بەشێک لە پارەکان دۆزراونەتەوە و گەڕێندراوەتەوە،