964 پێتان دەڵێت

بەنداوەکانى هەرێم چەند ئاویان تێدایە و چەند مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن؟

964

وریا فەتاح

بەراورد بە ساڵى رابردوو، ئاستى ئاوى هەموو بەنداوەکانى هەریمى کوردستان و رێژەى بەرهەمهێنانى کارەباشیان بەرز بووەتەوە.

بەپێى داتایەکى تایبەتى بەڕێوەبەرایەتى گشتى بەندا و کۆگاکانى ئاو کە تایبەت بە 964ـى داوە،دەردەکەوێت خەزنى ئاوى بەنداوەکان زۆر بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەک کۆى ئاوى پاشەکەوتکراو لە بەنداوەکان 17.026 ملیۆن مەتر سێجایە و کۆى بەرهەمى کارەباى بەنداوەکان، 158 مێگاواتە.

یەکەم: بەنداوى دوکان

ساڵى رابردوو تا 4ـى تشیرینى دووەمى 2023، بڕی 1.5358 ملیار مەتر سێجا خەزنى ئاوى کردووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ لە هەمان رۆژدا خەزنى ئاو گەیشتووە بە 2.6907 ملیۆن مەتر سێجا.

لەبارەى بەرهەمهێنانى تێکڕاى بەرهەمى کارەبا، ساڵى رابردوو لەمڕۆدا بەرهەمى بەنداوەکە 40 مێگاوات بووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ بەرز بووەتەوە بۆ 88 مێگاوات.

دووەم: بەنداوى دەربەندیخان

ساڵى رابردوو تا 4ـى تشیرینى دووەمى 2023، بڕی 1.3432 ملیار مەتر سێجا خەزنى ئاوى کردووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ لە هەمان رۆژدا خەزنى ئاو گەیشتووە بە 1.7229 ملیۆن مەتر سێجا.

لەبارەى بەرهەمهێنانى تێکڕاى بەرهەمى کارەبا، ساڵى رابردوو لەمڕۆدا بەرهەمى بەنداوەکە 31 مێگاوات بووە، بەڵام ئەمساڵ بەرز بووەتەوە بۆ 70 مێگاوات.

سێیەم: بەنداوى دهۆک

ساڵى رابردوو تا 4ـى تشیرینى دووەمى 2023، بڕی 0.0198 ملیار مەتر سێجا خەزنى ئاوى کردووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ لە هەمان رۆژدا خەزنى ئاو گەیشتووە بە 0.0402 ملیۆن مەتر سێجا.

لەبارەى بەرهەمهێنانى تێکڕاى بەرهەمى کارەبا، لەمساڵ و پاریشدا سفر مێگاوات بووە و بەنداوەکە وێستگەى بەرهەمهێنانى کارەباى نییە.

خەزنى ئاوى بەنداوەکانى دیکەى هەرێم بەم شێوەیەن:

بەنداوى کفرى :

رۆژى 1ـى 10ـى ساڵى پار، 272.7 ملیۆن مەتر سێجا

رۆژى 1ـى 10ـى ئەمساڵ، 272.5 ملیۆن مەتر سێجا

بەنداوى حەسەن کنوش

رۆژى 1ـى 10ـى ساڵى پار، 635.5 ملیۆن مەتر سێجا

رۆژى 1ـى 10ـى ئەمساڵ، 635.5 ملیۆن مەتر سێجا

بەنداوى ئاوەسپى:

رۆژى 1ـى 10ـى ساڵى پار، 473.5 ملیۆن مەتر سێجا

رۆژى 1ـى 10ـى ئەمساڵ، 473.8 ملیۆن مەتر سێجا

بەنداوى تورەجاڕ:

رۆژى 1ـى 10ـى ساڵى پار، 574.5 ملیۆن مەتر سێجا

رۆژى 1ـى 10ـى ئەمساڵ، 573 ملیۆن مەتر سێجا

بەنداوى قادرکەرەم:

رۆژى 1ـى 10ـى ساڵى پار، 458.4 ملیۆن مەتر سێجا

رۆژى 1ـى 10ـى ئەمساڵ، 455.4 ملیۆن مەتر سێجا

رۆژى 1ـى 10ـى ساڵى پار، 0.6 ملیۆن مەتر سێجا

بەنداوى هەشەزێنێ:

رۆژى 1ـى 10ـى ئەمساڵ، 494 ملیۆن مەتر سێجا

رۆژى 1ـى 10ـى ساڵى پار، 595 ملیۆن مەتر سێجا

بەنداوى چەمى سمۆر

رۆژى 1ـى 10ـى ئەمساڵ، 727 ملیۆن مەتر سێجا

رۆژى 1ـى 10ـى ساڵى پار، 733 ملیۆن مەتر سێجا

هەردوو بەنداوى گۆمەسپان و بەستۆرە کە ئێستا لەژێر جێبەجێکردندان، تەنیا خەزنى ئاوى گۆمەسپان دیاریکراوە کە ئەمساڵ تا 1.10.2024 بڕى 9.55 ملیۆن مەتر سێجا ئاوى تێدایە.

لەبارەى تێکڕاى بەرهەمى کارەباى بەنداوەکان، بۆ ئەمساڵ 158 مێگاواتە و پار ئەمڕۆ، 71 مێگاوات بووە.

لە داتاکەدا کۆى ئاوى پاشەکەوتکراوى بەنداوەکانى هەرێم بۆ ئەمساڵ 17.026 ملیار مەتر سێجا ئاوە.

بەنداوەکانى هەرێم چەند ئاویان تێدایە و چەند مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن؟