بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ

به‌رگرى شارستانى راپه‌ڕین مه‌شقی سه‌ربازى به‌ كارمه‌نده‌ گرێبه‌سته‌كانى ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەرگری شارستانی راپەڕین، ده‌ستى به‌ خولێكی یه‌ك مانگه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى گرێبه‌ستن، بۆ ئه‌وه‌ى فێری مه‌شقی سه‌ربازى و ئاگركوژێنه‌وه‌ بكرێن.

كارمه‌نده‌كان ماره‌یان 16 كه‌سه‌ و پێشتر له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كان بوونه‌ و ئێستناش كه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ به‌رگرى شارستانى ئه‌وان به‌و مه‌شق و راهێنانه‌نه‌یان ئاماده‌یان ده‌كه‌ن.

عه‌لى قادر، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى راپه‌ڕین به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م حول و راهێنانه‌ ساڵانه‌ به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن و بۆ ئه‌و 16 كارمه‌نده‌ش تایبه‌ت كراوه‌.

وتیشی “ئەم خولە بۆ فێربونی مەشقی جەستەیی و سەربازی فێرکردنی کارمەندان لەسەر چۆنیەتی کۆنتڕۆڵکردنی رووداوە نەخوازراوەکان و ئەرکەکانی بەرگری شارستانی”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى ته‌واو كردنى خوله‌كه‌ به‌ه‌ر ته‌واوى بنكه‌كانى سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان دابه‌شیان ده‌كه‌ىن و ده‌كرێنه‌ كارمه‌ندى به‌رگرى شارستانى.

روونیشیكرده‌وه‌ ته‌واوى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى پێشتر له‌گه‌ڵ په‌ره‌لمانتاره‌كان بوونه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه‌ به‌ نووسراوى فه‌رمى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى به‌رگرى شارستانى نێردراون، بۆئه‌وه‌ى بۆ له‌مه‌ودوا وه‌كو كارمه‌ندى به‌رگرى شارستانى ده‌وامى فه‌رمى خۆیان بكه‌ن.

بەرگریی شارستانی راپەڕین: 104 رووداوی جۆراوجۆرمان هەبوو...

بەرگریی شارستانی راپەڕین: 104 رووداوی جۆراوجۆرمان هەبووە