رێگاوبان و رێستۆران و چێشتخانە هەمووى پڕبووە
“ئەوەى هەنار بۆ هەڵەبجەى کردووە 10 کابینەى حکومەت نەیكردووە”
964+
ئەمەل ناجى- هەڵەبجە
دووەم رۆژى فێستیڤاڵى هەڵەبجەیە، بەڵام لێشاوى میوانان و سەردانیکەران تەواوى پارێزگاکەى داپۆشیوە، رێگاکان قەرەباڵغن و رێستۆرانت و چێشتخانەش بەرناکەوێ.
غالب سەلیم، سەرپەرشتیارى چێشتخانە بە 964ـى وت،” وا ئێوارەیە و هێشتا کارمەندان و کرێکارانى چێشتخانە نانى نیوەڕۆیان نەخواردووە و کاتیان نییە، بەردەوام دەیان میوان خۆیان دەکەن بە چێشتخانەدا و بەرناکەوێت”.
ئەو کە دڵخۆشى بە رووخسارییەوە دیار بوو، وتى،”هەڵەبجە شارێکى بێنازە، ئەوەى هەنار بۆ هەڵەبجەى کردووە 10 کابینەى حکومەت نەیتوانیوە بۆ هەڵەبجەى بکات”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح