تا چاوبڕکات ئۆتۆمبێلە و لە دواى یەکترەوە وەستاون

بەهۆى قەرەباڵغییەوە گەیشتن بە فێستیڤاڵى هەنار قورس بووە

964+

بڕوا مەجید- شارەزوور

بەهۆى زۆرى سەردانیکەران و گەشتیاران بۆ فێستیڤاڵى هەنار و پایزەى هەڵەبجە، هەموو ئەو رێگایانەى دەچنەوە هەڵەبجە توشى ئاستەنگى هاتوچۆ بوون و تا چاوبڕکان ئۆتۆمبێلە و بە دواى یەکترییەوە وەستاون.

بەپێى ئەو وێنانەى 964 تۆمارى کردووە، جگە لە رێگەى سەرەکى سلێمانى بۆ هەڵەبجە، تەنانەت رێگا لاوەکییەکانى گوندەکانى شارەزوریش توشى ئاستەنگى هاتوچۆ بوون و سەدان ئۆتۆمبێل لە رێگاکەدا بە دواى یەکەوەن.

ئەمڕۆ دووەم رۆژى فێستیڤاڵەکەیە و بەپێى لێدوانى رێکخەرانى فێستیڤاڵەکە، دوێنێ کە رۆژى یەکەم بووە 80 هەزار میوان سەردانیان کردوون و چاوەڕێش دەکەت لە سێ رۆژى فێستیڤاڵەکەدا، سەروو 300 هەزار میوان سەردانى فێستیڤاڵەکە بکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح