بەشێك لە هاوڵاتیانی دەربەندیخان دژی نەبونی خزمەتگوزاری گردبوونەوە

+964
هونەر فارس- گەرمیان

بەشێك لە هاوڵاتیانی دەربەندیخان گردبوونەوە و داوای ئاو كارەبا دەكەن

هەفتەی رابردوو لە ناو بازاڕی دەربەندیخان هاوڵاتیان گردبوونەوە و رایانگەیان :” ئەگەر داواكارییەكانیان جێبەجێنەكرێت گردبونەوەی سەرتاسەری رادەگەیەنن.

پەیامنێری تۆڕی 964  لەسەر زاری خۆپیشاندەران رایگەیاند ”داواكاری هاوڵاتیانی دەربەندیخان بریتییە لە دابینكردنی كارەبا و ئاوی خواردنەوە و لابردنی بەستنی پێوەری زیرەك.

ئێستا لەبەردەم مزگەوتی گەورەی دەربەندیخان و لەناو بازاڕی شارەكە خۆپیشاندەرەكان چوار خێمەیان هەڵداوە و وەك خۆیان دەڵێن ”شەویش لەوێ دەمێنەوە و تاداواكاریەكانیان جێبەجێ نەكرێت بەردەوامدەبن لە گردبوونەوە”.

لەسەر دروشمەكانی خۆپیشاندانەكە نوسراوە ”ئیتر بەسە بازرگانەكانی نەوت، ئەم شارە و خەڵكەكەی مەكەنە قوربانی بەرژەوەندیەكانی خۆتان”.

دەربەندیخان دوو بەنداوی گەورەی هەیە بەڵام تا ئێستا هاوڵاتیانی شارەكە بەهۆی نەبوونی ئاو كارەباوە دەناڵێنن و بەشێك لە هاوڵاتیانی شارەكە بە دەبە لە کانییەکانی دەوروبەری دەربەندیخان ئاوی خواردنەوە دابیندەكەن.