چۆن پارێزراو دەبیت؟

بەرگرى شارستانى ئامۆژگارییەکانى بۆ کاتى لافاو بڵاوکردەوە

964+

وریا فەتاح

بەرگرى شارستانى هەولێر، ئامۆژگارییەکانى بۆ کاتى باران بارینى بەخوڕ و مەترسى دروستبوونى لافاو خستەڕوو و داوا دەکات، لەو کاتانەدا لە سەفەرى ناپێویست دوور بکەوتەوە.

ئامۆژگارى و رێنماییەکانى بەرگرى شارستانى هەولێر بەم شێوەیەن:

یەکەم: پێش باران بارین

ئامادەکردنی ماڵەکەت، پاککردنەوەی کانیاو و ئاوەڕۆکان و هەڵپاچینى درەختەکان بۆ ئەوەى زیانیان پێنەگات.

کۆکردنەوەی پێداویستییەکان، چرای دەستی و پاتری و کیتی فریاگوزاری سەرەتایی ئامادە بێت.

دووەم: لە کاتی باران بارین

مانەوە لە ژوورەوە، دوورکەوتنەوە لە سەفەری ناپێویست و دورکەوتنەوە لە نزیکى پەنجەرەکان لەکاتى باى بەهێز.

دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی کە توشى لافاو بووە، ئۆتۆمبێل لێ مەخوڕن یان بەناو شوێنەکانی لافاودا مەڕۆن، چونکە ئاو دەتوانێت قووڵتر بێت لەوەی کە دەردەکەوێت.

ئاگاداری هێڵەکانی کارەبا بە، چونکە مەترسى ئەوەى هەیە کارەباى لەسەر بێت و تیمە فریاگوزارییەکان ئاگادار بکەرەوە.

گوێ بگرە بۆ ئاگادارکردنەوەکان، بەردەوام ئاگاداری بارودۆخی کەشوهەوا و ئاگادارکردنەوەکان و مەترسییەکانبە.

سێ: دوای باران بارین

ئاگاداری پاشماوە و ناوچە لافاوەکان بن.

پشکنینی ماڵەکەت بکە و ئەگەر شوێنێک زیانى پێگەیشتبوو چاکى بکەوە.

فڕێدانی ئاوی لافاو و پاشماوە بە باشی.

ئەگەرەکان:

ئەگەر لە ناوچەیەکدا دەژیت کە تووشی لافاو دەبێت، پلانی چۆڵکردنت هەبێت.

ئامادەبە بۆ پچڕانی کارەبا و سەرچاوەی کارەبای پاشەکەوتت هەبێت، وەکو مۆلیدە و چراو لایت.

هەولێر ئامادەكاری بۆ لافاو و باران و زستان دەكات

هەولێر ئامادەكاری بۆ لافاو و باران و زستان دەكات