دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق:

سێ گەورە بازرگانى نێودەوڵەتى مادەى هۆشبەرمان دەستگیرکرد

964+

وریا فەتاح

دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق بڵاوى کردەوە، لە هەردوو پارێزگاى بەسرەو ئەنبار توانیویانە سێ بازرگانى نێودەوڵەتى مادەى هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ژمارەیەکى زۆر مادەى هۆشبەریش.

بەپێى راگەیەنراوى دەزگاکە، لە بەسرە دوو بازرگانى نێودەوڵەتى مادەى هۆشبەر کە بڕێکى زۆر مادەى هۆشبەرى جۆرى بلورییان پێبووە دەستگیر بکەن و لە کاتى لێکۆڵینەوەش دانیان بەوەداناوە کە مادەى هۆشبەریان لە وڵاتانى دراوسێوە هاوردەکردووە و پەیوەندیان بە باندە ناوچەییەکانەوە هەبووە.

وەک باسى دەکات، جگە لە مادەى هۆشبەر ئەو تۆمەتبارانە تێوەگلاون بە قاچاخچیکر بە کرێکارانى بیانى.

” دوای سێ مانگ لە بەدواداچوونى مەیدانی، مەفرەزەکانمان لە ئەنبار دیارترین بازرگانى مادەى هۆشبەریان دەستگیرکرد کە بازرگانى بە حەبى مادەى هۆشبەرەوە دەکات”، لە راگەیەنراوەکەدا وا باسکراوە.

ئاشکراشى کردووە، لەگەڵ دەستگیرکردنى شەش هەزار حەبى مادەى هۆشبەرى جۆرى کاپتاگۆنیش دەستى بەسەرداگیراوە.

لە هەولێر بازرگانێکى مادەى هۆشبەر دەستگیرکرا

لە هەولێر بازرگانێکى مادەى هۆشبەر دەستگیرکرا