وەزارەتی خوێندنی باڵا: مامەڵە لەگەڵ هیچ ریزبەندیەک ناکەین

+964

فەهمی نەبی -هەولێر

پێگەیەکی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم لە پلەی یەکەمدایە و لەسەر ئاستی عێراقیش لە پلەی پێنجەم .

ئەمڕۆ سێشەممە 31ی کانونی دووەم، پێگەی Webometricsی ئیسپانی ریزبەندیەکەی بڵاوکردوەتەوە.

ریزبەندیەکە لەسەر بنەمای زۆری Citation ی مامۆستایانی ئەو زانکۆیە دەبێت کە هەڵدەبژێردرێت.

Citation سایتەیشن، واتا توێژینەوەکانی مامۆستایانی ئەو زانکۆیە لە زۆرترین جار گەڕانی بۆ کراوە لە گوگڵ سکۆڵار.

مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی لە 2023 دا 45 هەزار و 231 جار گەڕان بۆ توێژینەوەکانیان کراوە و لە توێژینەوەی تر بەکارهێنراون.

لەبارەی ئەو ریزبەندیانەی ساڵانە پێگەکان بڵاویدەکەنەوە، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت “ئەو ریزبەندیانە تەنیا بۆ زانکۆکانە و ئێمە مامەڵەیان لەگەڵ ناکەین”.

عەباس، ئەوەش دەڵێت: وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنیا مامەڵە لەگەڵ ئەو ریزبەندیە دەکات کە ساڵانی پێشوو بەناوی ریزبەندی نیشتیمانی بڵاوماندەکردەوە.

پێگەی Webometrics، لەلایەن ئەنجومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی کە سەربە وەزارەتی خوێندنی ئیسپانیایە، سەرپەرشتی دەکرێت ئەو ریزبەندیەی کردوە.