براکەى بۆ 964 قسە دەکات
لە سلێمانى هاوڵاتییەک کوژرا
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
برایەکى هاوڵاتییە کوژراوەکەى سلێمانى دەڵێت، “ئەم کوڕەى ئێمە کاسبە و ئەو کەسەى کوشتوویەتى رێى لێگرتوون و هەر بە “عەنتەرى” ئەوەى کردووە و فیشەکێکى ناوە بەسەر سنگییەوە و کوشتوویەتى”.
رووداوەکە نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە گوندی شێرکوژ لە نزیک گەڕەکی تاڤگەی سلێمانی، روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک لەلایەن کەسێکى دیکەوە بە فیشەک کوژراوە.
دەزگاى ئاسایشى هەرێم، کەمێک لەمەوبەر دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکەى راگەیاند.
وەک ئەوەى براى کوژراوەکە بە 964ـى وت،”ئەوان کێشەیان لەگەڵ کەس نییە و ئەو کەسە رێگەى لێگرتوون و تەقەى لە براکەى کردووە و کوشتوویەتى”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح