دیسانەوە گردبوونەوە

مامۆستا خۆبەخشەکانی کەرکوک دەست لە داواکەیان هەڵناگرن

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

مامۆستایانی وانەبێژی خۆبەخش داوادەکەن دابمەزرێن کە ماوەی چەندین ساڵە بەێ بەرامبەر وانە دەڵێنەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 28.10.2024 ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی وانەبێژی خۆبەخش لە خوێندنی کوردی لە بەردەم بینای پارێزگای کەرکوک کۆبونەوە و ئەو داوایەیان گەیاند.

ئەمە چەندەمین جارە گرددەبنەوە و یەک داوایان هەیە و دەستی لێ هەڵناگرن.

سارا سلێمان مامۆستای خۆبەخش بە 964ـی وت، ماوەی چوار ساڵە لە ناو و دەرەوەی شار دەوام دەکەین وانە دەڵێنەوە سەرجەم هاتوچۆکانمان لەسەر حیسابی خۆمان بوە و چەندین ساڵە بەڵێنی دامەزراندنمان پێ دەدرێت، بەڵام جێ بەجێ ناکرێت.

دیانە عەبدول، مامۆستای خۆبەخش بە 964ـی وت، بەر لە هەڵبژاردن چەندین بەڵێنیان پێ داوین بەڵام هیچیان جێبەجیێ نەکراوە داواکارین، لە ئێستادا ناومان بخرێتە سەر ئەو حەوت هەزارەی کە بڕیارە بە شێوەی گرێبەست بۆ شاری کەرکوک دابمەزرێت.

ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە 964ـی وت، گوێ لە داواکاریەکانیان دەگرین و  بەرزی دەکەینەوە بۆ پارێزگاری کەرکوک و لایەنە پەیوەندی دارەکان، کە ئەمانە خزمەتی رۆڵەکانمان دەکەن لە قوتابخانەکان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

مامۆستای خۆبەخش لە ناوەندەکانی خوێندنی کەرکوک وەرناگی...

مامۆستای خۆبەخش لە ناوەندەکانی خوێندنی کەرکوک وەرناگیرێن

بۆ کۆتایهێنانی بایکۆت دوو رێنمایی نوێ بۆ مامۆستایانی ن...

بۆ کۆتایهێنانی بایکۆت دوو رێنمایی نوێ بۆ مامۆستایانی ناڕازی کەرکوک دەرچوو

سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانە ئاینییەکان کر...

سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانە ئاینییەکان کران بە گرێبەست