بوون بە دووان

بریندارێکى دیکەى رووداوى هاتوچۆکەى کۆیە گیانى لەدەست دا

964+

وریا فەتاح

بریندارێکى دیکەى ئەو رووداوى هاتوچۆیەى شەوى 26ـى ئەم مانگە لە رێگاى نێوان کۆیە بۆ تەقتەق روویدا، گیانى لەدەست دا و بەمەش بوون ژمارەى گیان لەدەستدان لەو رووداوەدا بوون بە دووان.

رووداوەکە شەوى 26ـى ئەم مانگە لە رێگاى نێوان کۆیە بۆ تەقتەق، لە نێوان تۆیۆتا هایلۆکسێک و بارهەڵگرێک روویدا بوو و سێ کەس بریندار بوون، هەر شەوى رووداوەکە یەکێک لە بریندارەکان کە تەمەنى نۆ ساڵ بوو گیانى لەدەست دا.

باوەڕ سەباح کەسووکارى ئەو هاوڵاتیانەى لە رووداوەکەدا بوونەتە قوربانى، ئەم بەیانییە لە فەیسبوکى خۆى نوسیویەتى،” دوای ئەوەی دوێنێ باوانی برازام کۆچی دوایی کرد، ئەمرۆش کاکە دەریایی ئامامۆزام، کۆچى دوایى کرد.

وەک ئەوەى وتەبێژى تەندروستى کۆیە، شەوى رووداوەکە بە 964ـى وت،”دەریا عەبدوڵا کە لە رووداوەکەدا برینداە، تەمەنى 19 ساڵە”.

بەمەش ئەو کەسانەى لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە بوون بە دوو کەس و یەکێکى دیکەش بریندارە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.

یەکێک لە بریندارانى رووداوى هاتوچۆکەى کۆیە گیانى لەدە...

یەکێک لە بریندارانى رووداوى هاتوچۆکەى کۆیە گیانى لەدەست دا