لەسەر سکاڵاى عەرەبى هاوردە

هەشت جوتیاری کورد دەستگیرکرا

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

هەشت جوتیارى کوردى ناوچەى حەفتەغار لە کەرکوک، لەلایەن سوپاى عێراقەوە دەستگیرکران و خرانە نێو ئۆتۆمبێلێکى هەمەڕى سەربازییەوە.

چیرۆکەکە بەم شێوازەیە، کاتژمێر 5ـى ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، لەسەر سکاڵاى عەرەبى هاوردە، سوپاى عێراق دەچێتە سەر ئاوایى مەنسوڕ لە حەفتەغارى باشوورى قەزاى داقوق و هەشت جوتیارى کورد لە کاتى دورینەوەى کونجى دەستگیر دەکەن و بە ئۆتۆمبێلى هەمەڕى سەربازى دەگوازرێنەوەو رادەستى بنکەى پۆلیسى داقوق دەکرێن.

ئەرکان عەلی دانیشتوی ئاوایی مەنسوڕ بە 964ـی وت، تاپۆی رەشی زەوەیەکانمان هەیە، هەرچەندە بڕیاری سەرۆکی لێژنەی باڵای مادەی 140هەیە کە نابێت هیچ گرێبەستێک نوێ بکرێتەوە، بەڵام عەرەبە هاوردەکان لە رێگای کەسانی نزیک لە خۆیانەوە گرێبەسەتەکەی سەردەمی رژێمی پێشویان نوێکردۆتەوە.

وتیشی،” ئەوەی جێگای داخە فەرمانبەرێکی کوردیی فەرمانگەی کشتوکاڵی داقوق چاوساغیان دەکات و کاتژمێر 10ـى شەو هاتوە زەوەییەکانی بۆ عەرەبە هاوردەکان دیاری کردوە و داخلی پلانی کشتوکاڵى کردووە بۆیان، بۆیە بەرمەبناى ئەوە عەرەبە هاوردەکان سکاڵایان کردووە.

“دواى دەستگیرکردنى هەشت لە کەسوکارانمان، پەیوەندى زۆرمان بە بەرپرسانى کوردەوە کردووە، بەڵام ئێستا هەر هەموویان لە بنکەى پۆلیسى داقوق دەستبەسەرن و سبەینێ رەوانەى دادگا دەکرێن”.

داواش دەکات، لایەنە پەیوەندیدارەکان و نوێنەرانى کورد بە هانایانەوە بچن نەک لە مافەکانیان زەوت بکرێن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

عەرەبى هاوردە واز لە جوتیارانى کورد نایەنن

عەرەبى هاوردە واز لە جوتیارانى کورد نایەنن