وتەبێژ رای حکومەتی بەیان کرد

“عێراق دژ بە شەڕانگێزییە و پشتگیری لە سەقامگیریی ناوچەکە دەکات”

964+
ئەحمەد مستەفا

حکومەتی عێراق لە رێگەی وتەبێژەکەیەوە، پشتگیری هەمەلایەنەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی خۆی راگەیاند بۆ سەقامگیری لە ناوچەکە، ئەوەش پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل چەند ئامانجێکی سەربازی ئێرانی لە خاکی ئەو وڵاتە بۆردومان کرد.

باسم عەوادی وتەبێژ ئەوەشی وتووە، ئیسرائیل درێژە بە سیاسەتی شەڕەنگێزانە و فراوانکردنی ململانێی ناوچەکە و شێوازی هێرشی ئاشکرای خۆی دەدات، ئەمجارەش دەستدرێژیی کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەمرۆ شەممە 26.10.2024، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، “عێراق پێشتر هۆشداری دابوو سەبارەت بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی دەرئەنجامی بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هەڵسوکەوتی دڕندانەی ئیسرائیل بەرامبەر گەلەکەمان لە فەڵەستین و هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان، سوریا و ئێران”.

باسم عەوادی وتیشی، “عێراق بە توندترین شێوە ئەم دەستدرێژییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکات، هاودەنگی و وەستانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات دەکاتەوە. هەروەها داوای ئاگربەست لە غەززە و لوبنان دەکات. پشتیوانیی هەنگاوی هەمەلایەنەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ پشتگیریی سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکەین”.

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، بە زیاتر لە 100 فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئێران، ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەی هێرشە بەرفراوانەکەی ئێران بوو کە بە مووشەکی بالیستیک لە 1.10.2024 هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.

لەگەڵ هێرشەکەی ئیسرائیل بەهای تمەن داڕما

لەگەڵ هێرشەکەی ئیسرائیل بەهای تمەن داڕما

"ئیسرائیل ئێرانی ئاگادار كردبووەوە هێرشی دەكاتەسەر"

لە هێرشەکەی ئیسرائیل تەنیا دوو سەربازمان کوژراون

لە هێرشەکەی ئیسرائیل تەنیا دوو سەربازمان کوژراون