حیزبەکان و کاندیدەکان گوێى خۆیان لێ کەڕکردووە
دەستکرا بە لێکردنەوەى پۆستەر و فلێکسەکانى بانگەشەى هەڵبژاردن
964+
وریا فەتاح
یەک مانگ لەمەوبەر، هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەستیپێکرد، هەڵبژاردن تەواو بووە، بەڵام کاندیدان و لایەنە سیاسییەکان گوێى خۆیان لە لێکردنەوەى فلێکس و پۆستەرەکان کەڕ کردووە.
ژیار جەلال بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی پارێزگای هەولێر بە 964ـی وت، لە پێناو گەڕانەوەی سیمای جوانی شار و پاکڕاگرتنی شۆستەو شەقامەکان، لەلایەن تیمەکانی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، دەستکرا بە لێکردنەوەو کۆکردنەوەی وێنەو پۆستەری حزب و لایەنه سیاسییەکان.
ئەو باسى لەوەکرد، هەرچەندە یەک مانگیان بۆ دانراوە، بەڵام پێچەوانەى خێرا هەڵواسینیان کەمتەرخەمن لە لێکردنەوەیان.
جەختیشى کردەوە، تا کۆتایى هەفتەى داهاتوو، سەرجەم شۆستەوشەقامەکانى هەولێر لە پۆستەرو فلێکس و ریکلامەکانى هەڵبژاردن پاک دەکرێنەوە.