لە ئاکرێ
هاوڵاتییەکی تەمەن 51 ساڵ هەفتەیەکە بێسەروشوێنە
964+
شۆڕش قادری
ماوەی هەفتەیەکە هاوڵاتییەکی تەمەن 51 ساڵ لە ئاکرێ بێسەروشوێنە و پۆلیس و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن.
ئەمڕۆ هەینی 25.10.2024 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگادارکراینەوە کە هاوڵاتییەک بەناوی عەبدوڵا ئەحمەد حەسەن، ماوی حەوت رۆژە لەماڵ دەرچووە و بێسەروشوێنە، کەسوکاریشی هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە نییە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییە دانیشتووی گوندی دڤری سەربە ناحیەی دینارتەـیە، پەڕاوی لێکۆڵینەویان بۆ رووداوەکە کردووتەوە و گەڕانیان بەدوایدا دەستپێکردووە.
پۆلیسی ئاکرێ وێنەی ئەو هاوڵاتییەی بڵاوکردووتەوە و دەڵێت، هەر کەس زانیاری لەبارەوە هەیە، با پەیوندی بە هێڵی گەرمی 104 یان پۆلیسی ئاکرێ بەم ژمارە تەلەفونەوە (07511104104) بکات.