تەنانەت فەرمانگەکانی سنوورەکەش

هەرکەسێک بەبێ ئاگاداری شارەوانی ئیسێوە نەمام ببڕێ سزا دەدرێت

+964

ژێوار خدر

شآرەوانی ئیسێوە لە قەزای پشدەر ئەمڕۆ هەینی 25.10.2024 هاوڵاتییان و فەرمانگەکانی سنوورەکەی ئاگادار دەکاتەوە، بەبێ ئاگاداری بەشی باخچەکانی شارەوانییەکە نابێت هەڵپاچین و بڕینەوە بۆ نەمامەکانییان بکەن.

دەشڵێت، “هەرکەس و لایەنێک ئەو کارە بکات بە سەرپێچی تۆمار دەکرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر”.

ساڵانە لەم کاتەی وەرزدا هاوڵاتییان نەمامەکانیان دەبڕنەوە لەپێناو ئەوەی بەشێوەیەکی جوانتر و باشتر گەشونما بکات، بەڵام ئیستا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم کارە لەلایەن بەشی باخچەکانی شارەوانییەکەوە ئەنجام دەدرێت لەپێناو ئەوەی کارەکە بە شێوازیکی رێکوپێک و لەلایەن کەسی شارەزاوە ئەنجام بدرێت و زەرەر و زیان بە نەمامەکان نەگات و سیمایەکی جوانتریان هەبێت.

ناحیەی ئیسێوە، دەکەوێتە قەزای پشدەر و یەکێکە لە پێنج ناحیەکەی قەزاکە، ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی 2020دا دوو هەزار و 955 کەس بووە.

"قیرتاوكردنی رێگای قەڵادزێ – ئیسێوە كەمتر لە ساڵێك دەخایەنێت"